٢٢ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٩:٢٥
سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کۆچی دوایی کرد

یۆکیا ئامانۆ سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کۆچی دوایی کرد .

(ABNA24.com) بە پێی راپۆرتی هەوڵدارەی ئیرنا ، لە یادداشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیدا بۆ وڵاتانی ئەندام هاتووە : یۆکیا ئامانۆ سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتومی لە تەمەنی 72 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد .

لەم یادداشتەدا هاتووە : ئاژانسی نێودەوڵەتیی  وزەی ئەتۆمی بە پەرۆشیەوە هەواڵی کۆچی دوایی یوکیا ئامانۆ ، سەرۆکی ئەم ئاژانسە رادەگەیەنێ .

 بەرلەوە راگێندرابوو ئامانۆ لەبەر نەخۆشیی خوازیاری کشانەوە لەپۆستەکەی لە ئاژانس ببوو .

 ئامانۆ پێنجەمین بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ساڵی 2009 دوای محەممەد بەرادعی ئەم پۆستەی گرتە ئەستۆ .



/129